سەرۆک ترامپ: کامێرامان لە سەر هەموو شوێنە گرنگەکانی ئێران هەیە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سی بی ئێن ڕایگەیاند چاودێری هەموو شوێنە گرنگەکانی ئێران لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە دەکەن.

سەرۆک ترامپ گوتی ''سێ ناوچەی ئەتۆمییان هەبوو. ئێستا لە چیای کولەنگ خەریکی بونیادنانی دانەیەکی نوێن. سێ ناوچەکەمان بە تەواوی خاپوور کرد.''

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها باسی شێوازی چاودێریکردنی ئێرانی کرد و گوتی ئەو هێزی واڵایی ئاسمانی بۆ ئەمەریکا دروست کردووە و لە ئاسمانەوە چاودێری هەموو جوڵەکانی هێزە ئێرانییەکان لەو سێ ناوچەیە و چیای کولەنگ دەکەن.

تەنانەت سەرۆکی ئەمەریکا گوتی کامێراکانی چاودێری ئەوەندە وردن دەتوانن ناوی سەر کراسەکانی ئەو کەسانە بخوێننەوە کە هاتوچۆی چیای کولەنگ دەکەن.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئێرانییەکان خەریک بوون لە ڕێگەی موشەکەوە تەنگەی هورمز مینڕێژ بکەن، بەڵام بەر لە تەقاندنی موشەکەکە کرانە ئامانج.