ترامپ: خەڵکی ئێران کەی بە تەمان ڕاپەڕن؟

دۆناڵد ترامپ

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث ڕایگەیاند ئامانجی ئەو ناچارکردنی ئێران نییە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان و وتی بارودۆخی ئێستای لە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران پێ باشترە.

ترامپ بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئەی بی سی کە بانگەشەی ئەوەی کردووە واشنتن هەوڵی ئەوە دەدات ئێران بێرێتە سەر مێزی دانوستان، ڕاپۆرتەکەی ڕەتکردەوە و نووسیویەتی "من هەوڵ نادەم ئێران بهێنمە سەر مێزی دانوستان."

سەرۆک ترامپ ئەو میدیایەی بە ساختە ناو برد و نووسیویەتی ''هیچ بەلامەوە گرنگ نییە کە ڕێککەوتنێکی بێبایەخ لەگەڵ [ئێران] ئیمزا بکەم.''

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت من دڵخۆشم بەو بارودۆخەی ئێستامان کە کۆنتڕۆڵمان بەسەر تەنگەی هورمزدا هەیە و ئابووریی ئێران بە تەواوی هەرەس دەهێنێت.

سەرۆکی ئەمەریکا لە بەشی کۆتایی پەیامەکەیدا ڕوو لە خەڵکی ئێران نووسیویەتی " خەڵکی ئێران کەی هەڵدەستێت و ڕادەپەڕێت؟