بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتی گشتی بەرامبەر بە هێرشەکان
Your browser doesn’t support HTML5
هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و گروپە عێراقییەکانی نزیک لە تاران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەک هەر زیانی گیانی و زیانی دارایی لێکەوتووەتەوە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە. هاووڵاتیان داوا دەکەن حکومەتی عێراق هەڵوێست و هەنگاوی جددیتر لە دژی ئەو هێرشانە بگرێتەبەر.