دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 27ی هەشت ڕایگەیاند کە ئەمەریکا لە ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ناکات و واشنتن سەرنجی لەسەر گوشارە ئابوورییەکانە بۆ سەر ڕژیم.
هەروەها هەڕەشەی سزادانی ئەو وڵاتانەی کرد کە بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکەن.
ترامپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئێمە نامانەوێت قسەیان لەگەڵ بکەین، ئێمە بەدوای کۆبوونەوەیەک یان شتێکی لەو جۆرەدا ناگەڕێین."
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی هەروەها پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە هەڵمەتی ئابووریی ئەمەریکا تا ئەوکاتەی کۆماری ئیسلامی بڕیاری چوونە دانوستانی مانادار دەدات، بەردەوام دەبێت.
لیڤیت بە فۆکس نیوزی وتووە، "ئێستا دەستمان بە 'گوشاری ئابووری' کردووە بۆ لەناوبردنی ئابوورییەکەیان، لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە و ئەوەش بەردەوام دەبێت تا ئە کاتەی سەرۆک هەست دەکات کە ئێران بە شێوەیەکی مانادار دێتە سەر مێزی دانوستانەکان".