کەشتی فڕۆکەهەڵگری تیۆدۆر ڕۆزەڤێڵت بەرەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەوێت

بەرپرسانی هێزە دەرییاییەکانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند کەشتی فرۆکەهەڵگری تیۆدۆر رۆزەڤێڵت بە تیمێکی پێنج هەزار کەسییەوە لە هەفتەکانی داهاتوودا بەرەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەوێت.

بەگوێرەی بەرنامەی کارکردن، بڕیارە گەشتەکەی رۆزەڤێڵت ماوەی حەوت مانگ لە ناوچەکە بخایەنێت.

ماڵپەڕی پەیمانگای دەریایی ئەمەریکا لە زاری جۆن پێریمان، ئەفسەری پلەداری هێزی دەریایی ئەمەریکا، بڵاویکردەوە کە دەستەی کەشتییەکە دەزانن دەبێت حەوت مانگ زیاتر لە ناوچەکە بمێننەوە، و دەزانن کە فەرماندەکەیان داوای لێکردوون پلانی مانەوەی هەشت مانگ دابنێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ئەرکی کەشتیی ئەبراهام لینکن کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

ئەو فرۆکە هەڵگرە زیاتر لە 300 رۆژ لە ئەرکدا بووە بەبێ ئەوەی لە بەندەرێکی بیانیی لەنگەربکرێت.

ئەدمیراڵ دێرڵ کاودڵ، سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئەرکی کەشتیی رۆزەڤێڵت بۆ ماوەی حەوت مانگ بەردەوام دەبێت."

لە هەمان کاتدا هێزی دەریایی ئەمەریکا چاوەڕوانی کۆنگرێس دەکات بۆ پەسەندکردنی داواکاریی زیادکردنی بوودجە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە.