لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا 500 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 26ی مانگی هەشت گەیشتە 500 کەس.

بەپێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤە، لە سەرەتای ساڵی 2026 ەوە تاکو ئێستا لانیکەم 500 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە 16 کەسیان ژن بوون.


بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە سەرەتای ساڵی 2010وە هەزار و 943 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە 305 کەسیان ژن بوون و 71 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 56 کەس بە تۆمەتی تاوانی سیاسی و ئەمنی لەسێدارە دراون؛ لەنێویاندا 27 کەس لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان.

ئەم ژمارە بەرچاوەی لەسێدارەدان لە ئێران لە کاتێدایە کە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 30 وڵاتی جیهان بەردەوامبوونی دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان لە دژی خۆپیشاندەران لە ئێران وەک ئامرازێک بۆ "بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایەتییەکان" شەرمەزار کرد.