مارکۆ روبیۆ، وزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ سێشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی "ئەمڕۆ بە فەرمی سوریا لە لیستی پشتگیریکاری تیرۆر لابرا."
لە پەیامەکەیدا روبیۆ دەڵێت ئەم کارە بواری نوێ دەکاتەوە بۆ بووژانەوە و گەشەی ئابوریی سوریا. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی، خۆشگوزەرانی، و ئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست."
شایانی باسە چەند ئەندامێکی کۆنگرێس پێشتر نامەیان ئاراستەی سەرۆک ترامپ کردبوو و داوایان لێکردبوو سوریا لە لیستی پشتگیریکاری تیرۆر لاببات.