ترامپ: کۆماری ئیسلامی لە لیواری داڕماندایە و لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەرانیش دەکوژێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی تروث سوشیاڵ ڕەخنەی توندی لە کۆماری ئیسلامی ئێران گرت و وتی بەشێکی زۆری هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە مووچەکانیان وەرناگرن و لە هەمان کاتدا سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە ئێران توندتر بووە.

سەرۆک ترامپ نووسیویەتی "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لە لێواری داڕماندایە،مووچەی بەشێکی زۆری سەربازانی خۆی نادات و لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەرانیش بە ڕێژەیەک کە پێشتر نەبینراوە دەکوژێت، تەنانەت کاتێک ناڕەزایەتی دەرنابڕن."

سەرۆکی ئەمەریکا وتی ئەمە قەیرانێکی مرۆیی بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆرە و دەبێت لە ئێستاوە ڕابگیرێت.