ئۆکرانیا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمەریکایی و ئەوروپایی یادی 35 ساڵەی سەربەخۆیی کردەوە

ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە یادی 35 ساڵەی سەربەخۆبوونی لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران کردەوە. لە یادەکەدا بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمەریکا و ئەوروپا ئامادەبوون.

لەنێو بەربرسە ئەمەریکاییەکاندا مایک پێنسی جێگری پێشووی سەرۆک و کیس کێلۆگ، نێردەی پێشووی سەرۆک ترامپ بۆ ئۆکرانیا، ئامادەبوون کە کۆتایی هەفتەی رابردوو گەیشتبوونە ئۆکرانیا.

سیناتۆران ریجاد بلومینساڵ و جەیمس لانکفۆردیش بەشدارییان لە بۆنەکانی پەیوەست بە ساڵیادەکە کرد.

ڤلۆدیمێر زێڵینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئێکس نوسیبووی کە رۆژی یەکشەممە لەگەڵ دوو سیناتۆرەکە لە بۆنەی نزانی نیشتمانی لەسەر خوانی بەیانی لە کیێڤ کۆبۆتەوە و باسی هێرشە موشەکییە بالیستییەکانی رووسیای لەگەڵکردوون.

وتیشی کە هیوای وایە پرۆژە یاسای ئابڵوقەکان کە ناوی رەوانشاد سیناتۆر لینزی گرامی لێنراوە، کە تایبەتە بە ئێران و رووسیا، تێپەڕێنرێت و مۆڵەتی بەکارهێنان بدات بە ئۆکرانیا بۆ دروستکردنی مووشەکی رێگری پەیتریۆت کە "بەشێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەرمان دەبێت."

دواتر بلومینساڵ لە ئێکس نوسیبووی کە ئۆکرانیا پێویستی بە رێگری بەرگریی ئاسمانیی، و پرۆژە یاسای ئابڵوقەکان، و دەستپێڕاگەیشتن بە ستارلینک و کۆمەك هەیە.

پێنس کە رۆژی یەکشەممە چاویکەوتبوو بە زێڵێنسکی لە ئێکس نویسیوەتی کە هەردووکیان باسی "پێویستیی دەمودەستی رێگرەکانیان" کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە موشەکییەکانی رووسیا بۆ سەر کەسانی مەدەنی. ئەو رۆژی دووشەممە پیرۆزبایی لە ئۆکرانیاکرد بەبۆنەی 35هەمین ساڵیادی سەربەخۆییانەوە.

سەرکردە ئەوروپاییەکان سەرلەبەیانی دووشەممە بە شەمەندەفەر گەیشتن. ئەندری سیبها ی وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ووتی کە لەنێویاندا ئاندی بیرنهامی سەرەک وەزیرانی بەریتانیا و لوک فرایدنی سەرەک وەزیرانی لوکسمبێرگ و مایا ساندووی سەرۆکی مۆڵدۆڤا و ئالار کاریسی سەرۆکی ئیستۆنیا و ئەنتۆنیۆ کۆستای سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی هەبوون.

یاسادانەرانی ئۆکرانیا رۆژی 24 ی هەشتی 1991 دەنگیاندا بە سەربەخۆبوون لە مۆسکۆ، دواتریش لە ریفراندۆمێکدا لە کۆتایی ساڵدا پەسەندکرا. رۆژی دووشەممە پێنجەم یادکردنەوەی سەربەخۆیی ئۆکرانیابوو لە دوای داگیرکارییە مەودافراوانەکەی رووسیا کە لە مانگی دووی 2022 دەستیپێکرد.

زێڵێنسکی لەوادەی ئاهەنگێک لە مەیدانی پیر سۆفیا ووتی "بێگومان ئۆکرانیا ئاشتی دەوێت، بەڵام ئامادەش نیە هەروا بەسادەیی خۆبەدەستەوە بدات." هۆشداریشدا کە رووسیا راناوەستێت، تەنانەت ئەگەر ئۆکرانیا رازیشبیت واز لە بەشێکی خاکی خۆرهەڵات بهێنێت. وەک هاندانێك بۆ هاوپەیمانەکانی ووتی "ئێمە داواتان لێناکەین شەڕمان بۆ بکەن." بەڵام داوای ئەوەیکرد کە ئەو شتانە دابینبکەن کە ئۆکرانیا پێویستی پێیانە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

بەریتانیا رایگەیاند کە رێگە بە ئۆکرانیا دەدات دەستیڕابگات بە تەکنەلۆجیای نهێنی بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی موشەکی کروزی دوورمەودای سکاڵپ SCALP.

دیمیتری پێسکۆڤ ی ووتەبێژی کرێملن ووتی کە مۆسکۆ ئەو پلانە بە "یەکجار نەرێنی" دەبینێت و بەریتانیای بەوە تۆمەتبارکرد کە بەشداریدەکات لە شەڕەکەدا. یەکێتی ئەوروپاش کۆمەکی سەربازی نوێی بە بڕی 6.1 ملیار یوریۆ راگەیاند.

هیچ نمایشێکی سەربازیی ئەنجامنەدرا. لەبری ئەوە ئۆکرانیا درۆنی دروستکراوی خۆماڵی و ئۆتۆمبێلی بێشۆفێری نمایشکرد. زیڵێنسکی خەڵاتی دەوڵەتی دایە خێزانی کوژراوەکانی جەنگ و گەڕاندنەوەی 10 سەربازی راگەیاندا کە پێشتر وەک ونبوو لەقەڵەمدرابوون.

هێرشەکان و پێکانی خەڵکی مەدەنی بەردەوامن. لە ئۆکرانیا، 18 کەس، لەنێویاندا دوو منداڵ، لە هێرشێکی درۆن بۆ سەر چێرنیهیڤ برینداربوون. درۆنەکانی ئۆکرانیاش بۆ رۆژی سێیەم لەسەریەک چەند کۆگایەکی بازاڕی ئۆزنی ئۆنلاینیان پێکا. بەگوێرەی ووتەی ماریا لڤۆڤا بێڵۆڤای چاودێری سەربەخۆ مافەکانی منداڵانی رووسیا سێ مێردمنداڵ لە کراسنۆدار کوژران.