دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بۆ جاری دووهەم وێنەی ڕاپۆرتێکی چوار مانگ لەمەوبەری ئۆرشەلیم پۆستی لەسەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و زیادبوونی گێچەڵی سێکسی لە زیندانەکانی ئێران لە کاتی ئاگربەستدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال بڵاوکردەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو ڕاپۆرتە باس لە زیادبوونی ئەم گێچەڵانە دەکات لەسەروبەندی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکاو ئێراندا.
پێشتر ترامپ هەمان وێنەی لە هەمان راپۆرت لە ڕۆژی چوارشەممە،27ی مانگی پێنج لە سەر هەژماری خۆی لە تروث سۆشیاڵ بڵاو کردبووەوە.
شایانی باسە ترامپ لە پۆستەکەی خۆیدا وێنەی سێ زیندانی ژن، وریشە موردای، پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەممەدی بڵاو کردووەتەوە کە هەر سێکیان لە زیندانەکانی ئێراندا لە دۆخێکی نالەباردان.