فەرەنسا سیستەمی بەرگری ئاسمانی نوێ بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، فەرەنسا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی نوێ بۆ ئوکرانیا دەنێرێت.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس وتی: گرنگە ئۆکرانیا هەموو ئامرازە پێویستەکانی هەبێت بۆ بەرگریکردن لە ئاسمانەکانی و وەستاندنی ئەم دەستدرێژییانە.

لە هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان لە شەوانی هەینی و شەممەدا لانیکەم 13 کەس کوژراون. حەوت کەسیان لە ئۆکرانیا و چواریان لە ڕووسیا بوون.

لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیادا ڕۆژی هەینی لە شاری کریڤی 16 کەس کوژران، لە کاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری بەناو بازاڕێکی وێرانبوودا دەگەڕان بۆ یارمەتی برینداران.


ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هێرشەکەی کریڤی، لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی, هاوتا ئۆکراینییەکەی قسەی کردووە.

هاوپەیمانانی ئۆکرانیا کە گرووپێکە بە سەرۆکایەتی فەرەنسا و بەریتانیا، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە کۆببنەوە و بۆ تاوتوێی کردنی چۆنیەتی فشاری زیاتر بۆ سەر مۆسکۆ تا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا ڕابگرێت.