وەزیری وزەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممە 15 ملیۆن بەرمیل نەوت بە هاوکاری هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیوە.
هەروەها گوتی لە رێگەی هێڵی بۆری جێنشین 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی گەیشتووەتە بازاڕە جیهانییەکان.
پێش ئەوەی کۆماری ئیسلامی تەنگەی هورمز بگرێت، ڕۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ناوچەکە لەوانە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی و گازی سرووشتی شلەی ئێرانی بەتەنگەی هورمزدا تێدەپەڕی.
کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، بە هاوکاری بەلەمی سەربازی ئەمەریکا، تێکڕای هەناردەی نەوتی ڕۆژانەی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 8 ملیۆن بەرمیل بووە.
هەروەها سعودیە و ئیمارات ڕۆژانە نزیکەی 7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆری بەدیلەوە لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە هەناردە دەکەن.
هاوکات، زیاتر لە مانگێکە ترانزێتی نەوتی ئێران لە تەنگەی هورمز بە هۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ڕاگیراوە.