ریسێس چییە و بۆچی گرنگە و ئەندامانی کۆنگرێس لەو کاتەدا چی دەکەن؟

Your browser doesn’t support HTML5

هەموو ساڵێک ئەندامانی کۆنگرێس بۆ ماوەیەک واشنتن بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان. ئەم ماوەیە بە ریسێس ناسراوە. زۆر کەس وا دەزانن ئەو ماوەیە بۆ پشوودانە، بەڵام ئەو ماوەیە دەرفەتێکە بۆ ئەندامان تاکو لە نزیکەوە گوێ لە کێشەو داواکارییەکانی خەڵک بگرن.