سکات بەسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 20ی مانگی هەشت بە کەناڵی سی ئێن بی سی ڕاگەیاند واشنتن بە نیازە "قورسترین سزای مێژوو" بەسەر کۆماری ئیسلامیدا بسەپێنێت و هەنگاو دەنێت بۆ "دابڕانی ئابووریی هاوئاهەنگ"ی تاران.
بەسێنت هوشداری دایە ئەو وڵاتانەی ئەم سزانەی ئەمەریکا پێشێل دەکەن و وتی ئەم فشارە توانای کۆماری ئیسلامی بۆ مامەڵەکردن لە ڕێگەی بریکارەکانییەوە سنووردار دەکات.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕوو لە هاوپەیمانانی ئەمەریکا وتی "ئێوە یان لەگەڵ ئێمەن یان دژی ئێمەن."
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو وڵاتانەی بەردەوام بن لە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران، لەوانەش بە گواستنەوەی پارە، کڕینی نەوتی ئێران یان گواستنەوەی دەریایی، ڕووبەڕووی ئەمەریکا و وەزارەتی خەزێنە دەبنەوە.
وتیشی کاتی ئەوە هاتووە هاوپەیمانەکانمان و هەموو جیهان بڕیاری خۆیان بدەن، ئێمە ئابووریی ئەم دەسەڵاتە مرۆڤ کۆژە دەڕوخێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد پێدەچێت زۆرترین فشاری ئابووری بە مانای دەستپێنەکردنەوەی ململانێ سەربازییەکان بێت و بازاڕەکانی نەوت بە هەڵە لێکدانەوە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم فشارە مانای چییە.
بەسێنت ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوە لەسەر کارەکانی ئەمەریکا دەدات و وتیشی ئێمە ئەم ڕژێمە دەخەین.