مەترسیی فەوتانی بەزمە دانسقەکانی هونەری هەورامی و ئاوڕنەدانەوە لە هونەرمەندەکانی

Your browser doesn’t support HTML5

هونەری دەنگ، سیاچەمانە و گۆرانیی هەورامی، وەک یەکێک لە ڕەسەنترین کەلەپوورە دەنگییەکانی کوردستان، ڕووبەڕووی مەترسیی پاشەکشە و بیرچوونەوە بووەتەوە. سەرەڕای دەوڵەمەندی و سەدان ساڵ مێژووی ئەم هونەرە، نەبوونی پشتیوانی و سازنەکردنی چالاکی لە هەورامان، هۆشداریی لای هونەرمەندان دروستکردووە؛