هاووڵاتیەک بەدەست زیادبوونی کێش دەناڵێنێت و پێویستی بە چارەسەرە
Your browser doesn’t support HTML5
هاووڵاتیەکی دانیشتووی ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژیانی لەمەترسیدایە بەهۆی زیادبوونی کێشی و چەندین نەخۆشی جۆراو جۆر ڕووی لێکردووە، پزیشکانیش پێیان وتووە، دەبێت دوای چارەسەری سەرەتایی دوو نەشتەرگەی گەورە بکات، بەڵام خراپی باری دارایی ڕێگر بووە.