سەرۆک ترامپ: ناهێڵم ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات

دۆناڵد ترامپ لە کاتی ئیمزاکردنی شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەر لە بەشی خوارەوەی کۆشکی سپی

دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە چووە ناو ئەو کرێکارانەی کە خەریکی کاروباری نۆژەنکردنەوەی کۆشکی سپی و شوێنی دروستکردنی نیشتنەوەی کۆپتەر بوون و لەوێ قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.

لەسەر پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران و کۆریای باکوور سەرۆک ترامپ گوتی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور زۆر باشە بەڵام ناهێڵێت کە ئێران هەرگیز دەستی بگاتە تەکنەلۆژیای ئەتۆمی. چونکە ئەگەر دەستیان پێی بگات بەکاری دەهێنن.

لەسەر کۆریای باکوور گوتی کە ئەوان لە سەردەمی حوکمی ئەودا ئەتۆمیان بەدەست نەهێناوە و پێشتر بەدەستیان هێناوە.

هەروەها لەسەر گەرووی هورمز قسەی کرد و گوتی لە ئێستادا گەرووەکە کراوەیە و بەردەوام کەشتییەکان پێیدا تێپەڕ دەبن. هەر ئەوەش هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوتە.

سەرۆک ترامپ گوتی کە ئێرانییەکان جاروبار پەلاماری کەشتییەکان دەدەن، بەڵام بە گشتی کێشەیەکی ئەوتۆ نییە.

هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ناوخۆی ئەمەریکادا بازاڕی نوێ بۆ نەوت کراونەتەوە و لە ئێستادا نەوتی خاوی تەکساس، لویزیانا و ئالاسکا سەرنجی کڕیارانیان بە لای خۆیاندا ڕاکێشاوە.