فاینەنشیاڵ تایمز: ئێران ئامادەکاری بۆ لێدان لە ئەوروپا دەکات

ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ لێدان لە چەند ئامانجێک لە وڵاتانی ئەورووپا، ئەمەش بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی فاینەنشیاڵ تایمز کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو کراوەتەوە.

ڕاپۆرتەکە پشتی بە سەرچاوە خۆجێییەکانی ناو ئێران بەستووە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگ و لێدانی ئێران لە لایەن ئەمەریکاوە، ئێران پەلاماری چەند وڵاتێکی ئەورووپایی دەدات، لەوانەش بولگاریا و قوبڕس.

ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بنکەی هێزە ئەمەریکاییەکان لەم شوێنانە هەن و ئەوانیش هەوڵ دەدەن کە بە ئامانجیان بگرن.

ڕاپۆرتەکە لە زاری یەکێک لە سەرچاوەکانییەوە نووسیویەتی کە ئێران هەوڵی فراوانکردنی جەنگ دەدەات هەرچەندێک کە بتوانێت. ئەمەش لە پێناوی ئەوەی ئەمەریکا ناچار بکات کە هێرشی نەکاتە سەر و ئابووری جیهان بشێوێنێت.

ئەمانە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران گەییشتوونەتە بنبەست و ماوەی ئەو شەست ڕۆژەی کە دیاریکرابوو بۆ گەییشتنە ڕێککەوتن کۆتایی هاتووە.