سەرۆک ترامپ: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێران لە ئارادا نییە

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە پۆستێکدا لە تروث سۆشیاڵ ڕایگەیاند لە ئێستادا ''هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارادا نییە و هیچ وادەیەکیش بۆ گفتوگۆ دیاری نەکراوە.''


هەروەها سەرۆک ترامپ دەڵێت کە گەمارۆی سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و گەرووی هورمزیش بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی ''گەرووی هورمز لە هەموو مینە چێنراوەکانی ئێران پاک کراونەتەوە.''