تۆم باراک لە لاپەڕەی خۆی لە ئێکس لەبارەی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئەبولزوهور نوسیوویەتی "ئێمە زۆر نیگەرانین" و ئەو هێرشەی وەها وەسفکرد کە "پەرەسەندنی گرژییەکی ناپێویستە و سەقامگیری ناوچەکە بەرەوپێش نابات."
باراک لە نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی ئەل شەرع لە سوریا کارێکی ئەوتۆی نەکردووە کە پاساوبێت بۆ ئەو هێرشە و وتی "نە سنگدەرخستنی پیشانداوە و نە هێزی دەسەڵاتەکەی بەکارهێناوە." و هەروەها ئەوەشی وت کە "لەڕاستیدا ئەوان بەردەوام دووپاتیان کردووەتەوە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لەلاپەسندترە."
باراک باسی لەوەشیکردووە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕابردوودا هانی گفتوگۆ و رێگە چارەی دیپلۆماتی داوە نەوەک بارگرژیی بۆ هەردوو وڵات" و جەخت دەکاتەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو کارەی.
باراک لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت "بەردەوامیدان بە ڕێکەوتنی نەهێشتنی گرژییەکان لەڕێگەی گفتوگۆی بەردەوامەوە لەگەڵ هەموو وڵات و کاراکاندا بەدی دێت." و باسی نیەتی ئەمەریکاشی کردووە کە "بەردەوامە لەسەر بڕوابوونی بەوەی کە دانبەخۆداگرتن و ئاخاوتن چارەسەری باشتر دەدەن بەدەستەوە." و جەختیکردەوە کە ئەمەریکا "هانی هەموو لایەنەکان دەدات گفتوگۆی لۆژیکی بخەنە پێش ڕووداوی سەربازی زیاترەوە."