سەرۆک ترامپ: دەمەوێت گەرووی هورمز بکەمە بەشێک لە ئەمەریکا

گەرووی هورمز

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث نەخشەی گەرووی هورمزی بڵاو کردەوە کە لە سەری نووسراوە خاکی نوێی ئەمەریکا.

ئەمە دوای ئەوە هات کە ڕۆژی پێشتر لە کاتی پێشوازی لە مەلەوانێک کە ژیانی منداڵێکی ڕزگارکردبوو گوتی ''من حەزم لە بیرۆکەی ڕاگەیاندنی گەرووی هورمزە وەکوو بەشێک لە خاکی ئەمەریکا و کۆنتڕۆڵی تەواوەتیشمان بەسەر گەرووەکەدا هەیە.''

هەروەها گوتی کە ئێرانییەکان خەریکی دانانی مین و تەقەمەنین لە گەرووەکەدا، خەڵکیش کە کەشتییەکانیان بایی ملیۆنان دۆلارە حەز بەوە ناکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی ''گەمارۆی سەر ئێران بە باشی بەڕێوە دەچێت و ڕۆژانە هاوکاری هەناردەکردنی ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاو دەکەین.''

لە کۆتاییدا باسی کێشە ئابوورییەکانی ئێرانی کرد و گوتی کە سوپای ئێران هەڵوەشاوە و دۆڕاوە.