فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا: گەمارۆی سەر ئێران بەردەوامە

فڕۆکەیەکی ئەمەریکایی لە کاتی هەڵفڕیندا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سینتکۆم) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بە توندترین شێوە بەردەوامە و هێزەکانیان لە ئەرکدان بۆ ئەوەی هیچ کەشتییەک نەتوانێت بچێتە کەناراوەکانی ئێران.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دەڵێت لە دەریای عەرەبییەوە ئەم گەمارۆیە بەردەوامە و هەتا ڕێککەوتی 14ی مانگی هەشت، ڕێگریان ؛لە تێپەڕبوونی 62 کەشتیی کردوە و 3 کەشتییان لە کار خستووە و دابەزیونەتە سەر 2 کەشتی بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە جێبەجێکردنی گەمارۆیەکە.

شایەنی باسە حکوومەتی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە گەمارۆی سەر ئێران بەردەوام دەبێت هەتا ئەو کاتەی ئێرانییەکان مەرجەکانی کە بۆیان دیاری کراوە قبووڵ دەکەن.