نەشتەرگەریەکی دەگمەن بۆ چاندنەوەی لووتی گەنجێک ئەنجام دەدرێت
Your browser doesn’t support HTML5
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، نەشتەرگەریی چاندنەوەی لووت بۆ گەنجێک ئەنجام دەدرێت کە بەهۆی تەزووی کارەباوە بەشێکی زۆری لووتی لەدەستداوە. لووتەکە لە بەشی سەرەوەی ناوچەوانیدا چێنراوە و بڕیارە پاش تەواوبوونی ڕێکارەکانی ئامادەبوونی لووتەکە، بگوازرێتەوە بۆ شوێنی خۆی