دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی گەڕانەوەی لە ئۆهایۆ قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی ''من بە هیچ شێوەیەک بڕوا بە ئێران ناکەم،، من دوا کەس دەبم کە بڕوایان پێ بکەم. چونکە بێ وەستان ئەوانە خەریکی درۆکردنن.''
هەروەها سەرۆک ترامپ لە بارەی گەرووی هورمزەوە گوتی ''ئێمە کۆنتڕۆڵی تەواومان بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و ئەوان کۆنتڕۆڵیان بەسەر گەرووەکەدا نییە.''
ئەمە لە کاتێکدا کە گوتی لەوانەیە لێرە و لەوێ کارێک بکەن و ئێمەش کارەکانیان پوچەڵ دەکەینەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش قسەی کرد و گوتی ''ئەوانە وا بۆ ماوەی نزیکەی 50 ساڵە خەڵکیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەراسان کردووە. بەڵام ئیتر ئەو دەرفەتەیان نەماوە.''
شایەنی باسە لە ئێستادا گۆڕانی بنەڕەتی لە سیاسەتی ئەمەریکا بەرانبەر بە ئێران تێبینی دەکرێت. لە کاتێکدا ئێران گیرۆدە بووە بەدەست کێشە ئابوورییەکانەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش گەمارۆی ئابووری لە گەرووی هورمزەوە لەسەر ئێران چڕ کردووەتەوە و ڕێگەی هاتوچۆی کەشتی لە ئێرانەوە و بۆ ئێران بە تەواوی داخستووە.