دکتۆر بەرهەم ساڵح: سوریایەکی ئارام هەوێنی بوژانەوەی بەردەوامە

دکتۆر بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، لەگەڵ سەرۆکی کاتی سوریا لە دیمەشق کۆبوویەوە.

دکتۆر بەرهەم ساڵح لە پێگەی خۆی لە ئێکس نوسیویەتی" ئەمڕۆ لە دیمەشق لەگەڵ سەرۆک ئەحمەد شەرع کۆبوومەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر زیادبوونی ژمارەی ئەو سورییانەی کە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئەو ملیۆنان کەسەی کە هەتا ئێستا ئاوارەن."

هەروەها باسی لەو پشتیوانیانە کرد کە پێویستن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیان دوای چەندین ساڵ لە ململانێ کە وڵاتەکە بەخۆییەوە بینیویەتی."

بەرهەم ساڵح هەروەها ئاماژەی بە "سوریایەکی ئارام و گشتگیر کردووە و دەڵێت" سوریاییەکی ئارام هەوێنی بوژانەوەی بەردەوامە."

دکتۆر بەرهەم باس لەوەش دەکات کە" سوورییەکان سوورن لەسەر ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان وە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم ئیرادەیە لەگەڵ پشتیوانی و وەبەرهێنان و هاودەنگی بەردەوامدا بگونجێنێت."