ڤانس: ئەمەریکا خوازیارە ئێران گۆڕانکاری درێژخایەن بکات بۆ گەیشتن بە پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ ئەمەریکا

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئەمەریکا لەگەڵ ئێران لە وتووێژدایە هەم بۆ ئەوەی ڕێگە بە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بدرێت بە تەنگەی هورمزدا، تێپەڕن هەمیش بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ئێران ئامادەیە گۆڕانکاری درێژخایەن بکات بۆ گەیشتن بە پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ ئەمەریکا یان نا.

ڤانس وتی: ئەمەریکا بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و توانا سەربازییە ئاساییەکانی تێکشکاندوە و هەروەها توانای جەنگی ناهاوسەنگی ئێرانی بە تەواوی کەم کرووەتەوە.

جێگری سەرۆک گوتیشی، ئەمەریکا ئێستا دەیەوێت بزانێت ئایا ڕژێمی ئێران ئامادەیە گۆڕانکاری درێژخایەن بکات بۆ گەیشتن بە پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ ئەمەریکا یان نا.

ڤانس جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە پەیرەو نەکات، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە گوشارەکانی.