بەگوێرەی سەرچاوە خۆجییەکان لە پێکدادانێکدا لە ناوچەی سنە و مەهاباد دوو ئەندامی سەر بە سوپای پاسداران لە ئەنجامی دوو پێکدادانی جودا کوژراون. بەگوێرەی رێکخراوی هەنگاو رۆژی شەممە 8ی مانگی هەشت ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی سالار رەنگامێز لە ناوچەی سنە کوژراوە.
هەروەها، بە پێی ئەو سەرچاوانە، لە تێکهەڵچوونێکی دیکە لە نێوان سوپای پاساداران و چەند چەکداری نەناسراو لە ناوچەی گاگەشی سەر بە شاری مەهاباد ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی عومەر دێهقان کوژراوە.
ڕێکخراوی "خۆری هیوا" لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام کوشتنی ئەم دوو ئەندامەی سوپای پاسدارانی گرتۆتە ئەستۆ.
ئەم رێکخراوەیە لە راگەێندراوی خۆی دا سالار رەنگامێز و عومەر دێهقان تۆمەتبار دەکات کە رۆڵی راستەوخۆیان هەبووە لە "گرتن و ئەشکەنجە کردنی لاوان" و هەروەها سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی ناسراو بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی.
شایانی باسە پێشتر، لە رۆژی 5ی هەشت، رێکخراوی خۆری هیوا لە راگەیێندراوێکی دیکە دا رایگەیاندبوو کە پێکدادانێک لە نێوان هێزەکانیان و هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی رەبەت هاتۆتە ئاراوە.