مشتومڕ و نیگەرانی لەسەر زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوانی عەرەب لە هەرێمی کوردستان
Your browser doesn’t support HTML5
پرسی کۆچی ناوخۆیی و هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە عەرەب و نیشتەجێبوونیان لە هەرێم نیگەرانی لەلای هاووڵاتیان دروستکردووە و زانکۆی سلێمانی لەو بارەیەوە ڕاپرسەکیان ئەنجامداوە و ئەنجامەکەی بە مەترسیدار ناودەبەن و دەڵێن دەبێتە گۆڕینی دیموگرافیای هەرێم لە داهاتوودا گەر بە یاسا ئەم پرسە ڕێکنەخرێت.