ماڵێک لە جێی قوتابخانە؛ دەبێتە هیوایەک بۆ منداڵانی کۆنیشانەی داون لە هەڵەبجە
Your browser doesn’t support HTML5
بەهۆی نەبوونی سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی هەڵگری کۆنیشانەی داون لە هەڵەبجە، دایک و باوکی منداڵەکان بەناچاری منداڵەکانیان لە قوتابخانە دەرکردووە. لە بەرامبەر ئەم بۆشاییەدا، مامۆستایەکی هەڵەبجە کە خۆی منداڵێکی کۆنیشانەی داونی هەیە، لە ماڵەکەی خۆیدا خولێکی هاوینەی کردووەتەوە