ئاژانسی ڕاگەیاندنی فەرمی سعودیە ڕایگەیاند محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بن سەلمان جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەولەویەت دانانی گفتوگۆ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێک کە ڕێگا بۆ چارەسەری دیپلۆماسی خۆش بکات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە پێویستە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ڕێگرتن لە پەرەسەندنی ململانێکان بگیرێتەبەر.
ئەو پەیوەندییە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند هێرشی سەربازی بەرفراوانی پلان بۆ داڕێژراوی دژی ئێران راگرتووە و ئاماژەی بەوەشکرد چوارچێوەی سەرەتایی ڕێککەوتنێک پێکهێنراوە، بەڵام جێبەجێکردنی مەرجدارە بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بە خێرایی.