باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مەدرید ڕۆژی هەینی 29ـی حەوت هۆشداریی دا لە ئەگەری ڕوودانی بارودۆخی "مەترسیدار و پێشبینینەکراو" دوای لێشاوی بەکۆمەڵی کۆچبەران لە مەغریبەوە بۆ ناوچەکانی سیوتا و مێلیلای ئیسپانیا.
ئەو باڵیۆزخانەیە داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا کرد لە ئێستادا گەشت بۆ ناوچەکە نەکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هۆشدارییەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزاران کۆچبەر لە مەغریبەوە چوونەتە ناو سیوتا و سەدان کۆچبەری دیکەش هەوڵیانداوە بگەنە مێلیلا.
ئیسپانیا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لەگەڵ پۆلیسی نیشتمانی و پاسەوانی مەدەنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکە جێگیر کردووە.
کاربەدەستانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە، کۆچی بەکۆمەڵ لە ڕێگای وشکانی و دەریاییەوە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی حەوت دەستی پێکردووە.