ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری عەرەب ڕوو لە سەیرانگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن
Your browser doesn’t support HTML5
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە عێراق، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن لە زیادبووندایە. گەشتیاران دەڵێن لە ناوچەکانی عێراق سەرەڕای بەرزی پلەی گەرما، هەروەها ڕێژەی کارەبای نیشتیمانی بەگوێرەی پێویست نییە.