کۆشکی سپی بۆ دەنگی ئەمەریکا: هەموو بژاردەکان سەبارەت بە ئێران لەسەر مێزی سەرۆکن

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە به دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "هەموو بژاردەکان" سەبارەت به ڕژێمی ئێران لەسەر مێزی سەرۆک دۆناڵد ترامپدان.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە کەناڵی فۆکس نیوز بڵاوی کردەوە سەرۆک ترامپ لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی کۆبووەتەوە و تێیدا بژاردەیەکی سەربازی بۆ زیادکردنی هێرشەکان خراوەتە بەردەستی.

هەروەها لە ڕاپۆرتی فۆکس نیوزدا هاتووە چین لە کاتی شەڕدا بە بەهای ملیۆنان دۆلار چەکی بە ئێران فرۆشتووە.

کۆشکی سپی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، هێشتا بژاردەکان لەسەر مێزی سەرۆکن، بەبێ ئەوەی وردتر ئەوە بخاتەڕوو کە ئەو بژاردانە چین.