فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕەتی دەکاتەوە ڕێگە بداتە سوپای پاسداران کە دەستەڵاتی خۆی بەسەر گەرووی هورمزا بسەپێنێت و دەڵێت لە سەرەتای مانگی پێنجەوە بە هاوکاری ئەمەریکا 500 ملیۆن بەرمیل نەوت لەو تەنگەیە دەرباز بوونە.
سێنتکۆم لە بڵاوکراوەیەکدا ئەو بانگەشەیەی سوپای پاسداران ڕەتدەکاتەوە کە گوایە دەبێت گشت کەشتییەکان لە گەرووی هورمز تەنها ئەو ڕێڕەوانە بەکار بێنن کە لەلایەن پاسدارانەوە دەستنیشان کراون.
دەڵت، "گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتییە. سوپای پاسداران هیچ دەسەڵاتێکی نییە بۆ دەستنیشانکردنی ڕێگاکان بۆ هاتوچۆی ئازاد و کراوە."
سێنتکۆم ئاماژەش دەکات بەوەی کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوامن لە بەکارهێنانی گەرووەکە بە پشتیوانی سەربازی ئەمریکا.
دەڵێت، "لە سەرەتای مانگی پێنجەوە هێزەکانی سێنتکۆم یارمەتی نزیکەی هەزار کەشتی و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان داوە کە بەو ڕێڕەوی ئاوییە تەسکەدا تێپەڕن."