ڕاپۆرت: 5 ڕاوێژکاری ئێرانی لەنێو کوژراوانی حەشدی شەعبیدا هەن

دیمەنی وێرانەی دوای هێرشەکان بۆ سەر حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی بەرتەلە لە دەشتی نەینەوا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، پێنج ڕاوێژکاری ئێرانی لەنێوان ئەو کەسانەدا هەن کە لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق کوژران.

دوو سەرچاوە لە ناو حەشدی شەعبی بە فرانس پرێسیان وتووە ئەو پێنج ڕاوێژکارە ئێرانییە لە هێرشێکدا لە پارێزگای دیالە گیانیان لەدەست داوە.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، هەواڵنێری ئەو ئاژانسە لە عێراق بە چاوی خۆی پێنج تابووتی لە ناو بۆنەی ناشتنی کوژراوەکان، کە لە لایەن حەشدەوە رێکخراوە، بینیوە کە بە ئاڵای ئێران داپۆشرابوون.

حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە لە هێرشەکاندا بەلایەنی کەمەوە 20 چەکداری گیانیان لەدەست داوە و 32 چەکدار بریندا بوون.

تەلەفزیۆنی فۆکس نیوز ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەو هێرشە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام دراوە.