سەرۆک ترامپ: ئەمەریکا بە توندی وەڵامی ئێران دەداتەوە

Trump

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە، 29ـی حەوتی 2026، ڕایگەیاند کە سوپای ئەمەریکا بە توندی وەڵامی هێرشێکی "لەناکاوی" ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە ئوردن دەداتەوە.

دوای ئەوەی ئێران دوێنێ بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە ئوردون، دەزگای هەواڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ بە تەلەفزیۆنەکەی گوتووە، "بە توندی لێیان دەدەین، لێدانێکی باش وەردەگرن."

ترامپ هێرشەکەی دوێنێی بە "لەناکاو" ناو بردووە، کە تێیدا هێزەکانی ئەمەریکا تەنها چەند خولەکێکیان لەبەردەمدا بووە بۆ وەڵامدانەوە.

ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمەریکا سەرکەوتووانە هێرشەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە و نەیان هێشتووە هیچ لەو مووشەکانە تێپەڕ ببن.

ترامپ هەروەها لەو وتووێژەدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە هێرشەکانی شەوی رابردوو دژ بە گرووپە شیعەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام دراون.

ترامپ گرووپەکانی حەشدی شەعبی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن بە "شێرپەنجەیەک بۆ جیهان" وەسف کردووە.