سەرۆک ترامپ دیدارەکانی لەگەڵ نەتانیاهۆ و زێڵێنسکی بە "زۆر باش" ناودێر کردن

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا وێنەیەکی دیدارەکەی لەگەڵ نەتانیاهۆ و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێت وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵ دان کەین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بڵاوکردەوە و کۆبوونەوەکەی بە "زۆر باش" ناودێر کرد.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سوشیاڵ دا نووسیویەتی "دیارە زۆر بابەتی گرنگ لەم دیدارەدا باسکران."

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا لە هەمان ڕۆژدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێڵێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە.

سەرۆک ترامپ لە پەیامێکی دیکەدا لە تۆڕی تروث سوشیاڵ وێنەیەکی خۆی لەگەڵ زێڵینسکی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی "شانازییەکی گەورە بوو کە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێڵێنسکی کۆ بوومەوە." ئاماژەی بەوەشکردووە "زۆر بابەت گفتوگۆی لەسەر کرا و کۆبوونەوەکە زۆر بە باشی بەڕێوەچوو."