زێلێنسکی: ئۆکراینا هێرشی کردووەتە سەر کەشتی گرێدراو بە ئێران لە دەریای قەزوێن

Russia Ukraine War Britain

سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێ هێزەکانی وڵاتەکەی لە هێرشێکی دوورمەودا، لە دەریای قەزوێن ئەو کەشتیانەیان کردووەتە ئامانج کە بۆ گواستنەوەی بارە سەربازییەکانی پەیوەندیدار بە ئێران بەکار دەهێنرێن.

زێلێنسکی ڕۆژی شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئکس ڕایگەیاند هێرشەکان "ئەنجامی زۆر بەرچاویان هەبووە" و کەشتییەکی جەنگی ڕووسیاش کراوەتە ئامانج.

زێلێنسکی وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو و ڕووسیاش هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

دەریای قەزوێن ڕێگای سەرەکی گواستنەوەی باری سەربازی لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ڕووسیایە. هێزی دەریایی ئەمەریکا لەم دەریا داخراوەدا جێگیر نییە، بەڵام گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران لە ئاوەکانی دەوروبەری گەرووی هورمز بەردەوامە.