ئەمەریکا باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی وڵاتان جێگیر دەکات

لەنگەرگرتنی کەشتی

حکومەتی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی باجی گومرگیی لەسەر کەلوپەلی هاوردەی 60 وڵات جێگیر کرد، ئەمەش کاردانەوەی هەندێک لەو وڵاتانەی لێ کەوتەوە.

ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ باجی گومرگیی زیادەی لە 10% بۆ 12.5% لەسەر 60 وڵاتی هەناردەکار ڕاگەیاند.

دەڵێت هۆکاری سەپاندنی ئەو ڕێژەیە بۆ ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی گونجاو قەدەغەی ئەو کاڵایانە بکەن کە بە کاری زۆرەملێ دروستکراون.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دادگای باڵای ئەمەریکا لەو ماوەیەی بۆی دیاریکرابوو هیچ بڕیارێکی دژی پڕۆژەی باجی گومرگی سەرۆک ترامپ ڕانەگەیاند، بەمەش پڕۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەر زوو ئوسترالیا کاردانەوەی نیشان دا. وەزیری بازرگانی ئوسترالیا دۆن فێرال ڕایگەیاند وڵاتەکەی بابەتی قەدەغەکردنی کاری زۆرەملێ وەکوو ئەرکی لە پێشینەی خۆی سەیر دەکات و تۆمەتەکانی ئەمەریکا لەو بارەیەوە ڕەت دەکاتەوە.

ئوسترالیا هەناردەکارێکی سەرەکیی گۆشتی گۆلک و زێڕ و مسە بۆ ئەمەریکا.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا توڕەیی خۆی دەربڕی و پێی وابوو کە باجی گومرگیی ئەمەریکا کاریگەریی نەرێنی لەسەر بازرگانی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە دەکات.

ئەو وڵاتانەی ئەو باجانە دەیانگرێتەوە زۆرینەی ڕەهای هاوردەی کەلوپەلی ئەمەریکی پێک دێنن و ئەمانەن:

  1. جەزائیر
  2. ئەنگۆلا
  3. ئەرژەنتین
  4. ئوسترالیا
  5. باھاماس
  6. بەحرەین
  7. بەنگلادیش
  8. بەڕازیل
  9. کامبۆجیا
  10. کەنەدا
  11. چیلی
  12. کۆماری گەلی چین
  13. کۆلۆمبیا
  14. کۆستاریکا
  15. کۆماری دۆمینیکان
  16. ئێکوادۆر
  17. میسر
  18. سلڤادۆر
  19. وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا
  20. گواتیمالا
  21. گویانا
  22. هۆندوراس
  23. هۆنگ کۆنگ
  24. هیندستان
  25. ئیندۆنیزیا
  26. عێراق
  27. ئیسرائیل
  28. ژاپۆن
  29. ئوردن
  30. کازاخستان
  31. کوێت
  32. لیبیا
  33. مالیزیا
  34. مەکسیک
  35. مەغریب
  36. نیوزلەندا
  37. نیکاراگوا
  38. نايجیریا
  39. نەرویج
  40. عومان
  41. پاکستان
  42. پێروو
  43. فلیپین
  44. قەتەر
  45. ڕووسیا
  46. عەرەبستانی سعودیە
  47. سینگاپوور
  48. ئەفریقای باشوور
  49. کۆریای باشوور
  50. سریلانکا
  51. سویسرا
  52. تایوان
  53. تایلەند
  54. ترینیداد و تۆباگۆ
  55. تورکیا
  56. ئیمارات
  57. بەریتانیا
  58. ئوروگوای
  59. ڤێنیزوێلا
  60. ڤێتنام