ئاکسیۆس: ترامپ نزیکە لە ئەنجامدانی "هێرشی گەورە" بۆ سەر ئێران

ئاژانسی هەواڵی ئاکسیۆس دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ پێی ڕاگەیاندووە کە بیر لە دەستپێکردنی "هێرشی فراوانی" سەربازی دژی ئێران دەکاتەوە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی پینجشەممە ئەو گفتوگۆیەی ئەنجام داوە، کە ئاکسیۆس ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە.

بە گوێرەی ئاکسیۆس، سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشانە کە شیانی هەیە بۆ سەر ئێران ئەنجام بدرێن، گەورەتر دەبن لە هێرشەکانی کاتی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی.

ئاکسیۆس دەڵێت سەرۆک ترامپ گوتویەتی، "بیر لە هێرشێکی گەورە دەکەمەوە، گەورەتر لە جاران. لە بڕیاردان نزیک بوومەتەوە، ئێمە بۆ هەموو شتێک ئامادەین".

ترامپ جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئێران هێشتا "بە ڕادەی پێویست" زیانێکی گەورەی بەر نەکەوتووە.

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئێران دەیەوێت دانوستان بکات، بەڵام لەم کاتەدا ئامادە نییە بۆ ڕێککەوتن.

شایانی باسە لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا گرژیەکان زۆرتر بوونەوتەوە و ئەمەریکا و ئێران هێرش دەکەنە سەر یەکتر.