گومان هەیە ئێران فسفۆری سپی دژی پێشمەرگە بەکار هێنابێت
Your browser doesn’t support HTML5
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی پارتی ئازادی كوردستان، له هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی رۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له كه‌مپی چه‌مشاری سنووی هه‌ولێر، ڕژێمی ئێران فۆسفۆری سپیی بەکار هێناوە. له‌و هێرشه‌دا نۆ پێشمه‌رگه بریندار بوون، کە برینی دوانیان سه‌خت بوو.