سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی لە دەستەڵاتدارانی ئێران کرد بەوەی ئەگەر هەر هێرشێک بکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز، ئەمەریکا لە وەڵامدا پرد و وێستگەکانی کارەبای ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.
سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ڕایگەیاند، "لەم ساتە بە دواوە، هەرکاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران تەقە لە کەشتییەک بکات لە گەرووی هورمز، جا بە مووشەک، بێفڕۆکەوان، یان هەر ئامێرێک یان چەکێکی تر بێت، ئەمەریکا پردێک یان وێستگەیەکی کارەبا بۆردومان دەکات و لەناوی دەبات."
ترامپ هەڕەشەی کرد ئەو پرد و وێستگانەی کارەباش دەکرێنە ئامانج کە دەکەونە تاران یان نزیکی شارەکەن.