کۆشکی سپی ڕێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ ئوردن ڕادەگەیەنێت

وێنەیەکی ئەرشیف، کاتی پێشوازی سەرۆکی ئەمەریکا لە پاشای ئوردن لەبەردەم کۆشکی سپی

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ ڕێککەوتنێکی سەرەکی بۆ بازرگانی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئوردن واژۆ کردووە.

بە گوێرەی ڕێککەوتنە نوێیەکە، ئەو کۆت و بەندانەی کە ماوەیەکی زۆرە لە ئوردنەوە لەسەر کاڵا ئەمەریکاییەکان بوونە، بە تەواوی هەڵدەگیرێن.

کۆشکی سپی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی بڵاو کردووەتەوە. دەڵێت ڕێککەوتنەکە لە بەرژەوەندیی پێشخستنی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات داڕێژراوە و لە داهاتوودا کاری بازرگانان لە نێوان ئەو وڵاتە و ئەمەریکا ئاسانتر دەکات. لەم ڕێگەیەوە ئوردنییەکان دەتوانن بە ئاسانتر دەستیان بگاتە بەرهەمی جوتیاران و ئاژەڵداران و پیشەسازیی ئەمەریکا، بە جۆرێک کە ئەو وڵاتە بە نزیکەیی هەموو جۆرە باجێکی لەسەر کاڵا ئەمەریکاییەکان لابردووە.

کۆشکی سپی دەشڵێت ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئوردن بەشێکە لە هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ بۆ دابینکردنی بازاڕی زیاتر بۆ دەستی کاری ناوخۆی ئەمەریکا.

شایەنی باسەحکومەتی ئەمەریکا ڕێککەوتنی بازرگانی نوێی لە نێوان زۆرێک لە وڵاتان و ئەمەریکا واژۆ کردووە. هەفتەی ڕابردوو، لە چوارچێوەی ئەنجامەکانی سەردانی شاندی عێراق بۆ ئەمەریکا، وەزارەتی وزەی ئەمەریکا ئەنجامدانی گرێبەستی بە بەهای 60 ملیار دۆلار لە نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان ڕاگەیاند.