قەتەر دەڵێت هێرشێکی مووشەکی پووچەڵ کردووەتەوە

وەزارەتی بەرگری قەتەر بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی هێرشێکی مووشەکییان پووچەڵ کردووەتەوە، هاوکات وەزارەتی ناوخۆی قەتەر کۆتایی هاتنی هەڕەشە ئاسایشییەکانی ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە ئاشکرای نەکرد چ لایەنێک لە پشت هێرشەکانەوەیە.

دوابەدوای هێرشەکانی ئەمەریکا کە دامەزراوە سەربازییەکانی ئێرانی کردە ئامانج، ئێران هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو چڕتر کردەوە.