سێنتکۆم: دوایین شەپۆلی هێرشەکانمان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران کۆتاییهات

فەرماندەیی ناوەندیی لەشکری ئەمەریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، دوایین شەپۆلی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.

سێنتکۆم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاندووە، “ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە کەمکردنەوەی توانای ئێران بووە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز”.

هێرشەکان سیستەمی بەرگری کەناراوەکانی ئێران، شوێنەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەروەها تواناکانی هێزی دەریایی ئێرانیان کردە ئامانج.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمەریکی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون و هێزەکانی ئەمەریکاش هەروا بە وریایی و بەهێزەوە ماونەتەوە.