سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەم زووانە هاوکاری ئابووری و سیاسی لەگەڵ ئەمەریکا ڕادەگەیەنین

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی ڕایگەیاند کە بەم زووانە هاوکاریی ئابووری و سیاسی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنن.

ئەمڕۆ ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە لێدوانێکی ناوبراو کردووە کە پێش سەردانەکەی بۆ واشنتنن دەیەوێت پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئێرانی دراوسێ و ئەمەریکا هاوسەنگ بکات و هەوڵ دەدات کە ''نزیکبوونەوە'' لە نێوان واشنتن و تاران دروست بکات.

هەرچی دەربارەی کۆنتڕۆڵکردنی چەکە لە لایەن دەوڵەتەوە ڕایگەیاندووە کە گفتوگۆکان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی واز لە چەکداری بێنن و کاری سیاسی بکەن. هەروەها، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دوای کۆتاییهاتنی ئەو ڕێککەوتەی بۆ ڕادەستکردنی چەک دەستنیشان کراوە، چەک دەبێت تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ هێڵێکی سووریان نییە و هەر کەسێک دەبێت پابەند بێت بە پاراستنی خەزێنەی گشتی.

ئاماژەشی بەوە کرد کە پارە دزراوەکان دەبێت بگەڕێندرێنەوە و سیستەمی دادوەری و حکوومەتی عێراق بۆ ئەو مەبەستە پێکەوە کار دەکەن.