کۆمێنتاری کوردی؛ خەونی مێژوویی هاندەرانی وەرزش لە کوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیال بە زمانی کوردی، پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن هاندەران و وەرزشکارانی کۆمەڵگەی کوردییەوە لێکراوە. ئەم هەنگاوە نەک تەنیا کۆسپ و بەربەستی تێنەگەیشتن لە زمانەکانی دیکەی شکاندووە، بەڵکو لە ڕێگەی ستۆدیۆ شیکارییەکان و پسپۆڕانی وەرزشییەوە چێژێکی قووڵتری بە یارییەکان بەخشیووە.