ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژە گەندەڵی لە عێراق دەستپێدەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵای حکومەتیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرد.

سەرچاوە ئاگادارەکانی ئەم بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە یەکەکانی سەر بە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (CTS) چەند کەسێکیان لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستگیر کردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە دەستیپێکردووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن بەرپرسانی عێراقەوە نەبووە سەبارەت بە دەستگیرکردنەکان.

ئەلزەیدی کە لە مانگی پێنجدا دەستبەکاربوو، بەڵێنی داوە گەندەڵی لە ڕەگەوە هەڵبکێشێت.

تۆڕی میدیایی عێراقی لێدوانێکی، کەسایەتی باڵای شیعەکان ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی، لە ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش لە ساڵی 2017، بڵاو کردووەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "شەڕی دژی گەندەڵی کەمتر نییە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".

هەروەها دەشڵێت "ئەو عێراقییە بەشەرەفانەی سەرکەوتنی لەو شێوەیەیان بەسەر تیرۆردا بەدەستهێناوە، سەرکەوتوو دەبن لە تێپەڕاندنی گەندەڵی، ئەگەر بە ڕژدی و بەهێز و دڵسۆزانە کاربکەن".

شایەنی باسە، دوایین سەرکوتکردنی ئەو هەنگاوە دوای دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی باڵای ئەم دواییە دێت، لەوانە بریکاری وەزیری نەوت، کە لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە گەندەڵی دەستگیرکراون.