دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی گرووپی حەوت ڕایگەیاند یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران هێشتا ڕێککەوتنێکی کۆتایی نییە و ئەگەر ناڕازی بێت لە جێبەجێکردنی، دەتوانێت هێرشە سەربازییەکان دووبارە دەست پێ بکاتەوە.
ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت "ئەمە تەنها یادداشتێکی لێکتێگەیشتنە. ئەگەر پێم خۆش نەبێت، دووبارە دەگەڕێینەوە بۆ هێرشکردن و هاویشتنی بۆمب بەسەریاندا. یان ئەگەر بە شێوەیەکی دروست هەڵسوکەوت نەکەن، دووبارە دەگەڕێینەوە و بۆردمانیان دەکەین."
سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە یادداشتی لێکتێگەیشتنەکە هیچ بڕیارێکی خێرا و ڕاستەوخۆی تێدا نییە بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان لەسەر ئێران. بەڵام وتی کە لە داهاتوودا زیاتر لەسەر ئەم بابەتە قسە دەکات.