ترامپ: ئەمەریکا هیچ وەبەرهێنانێک لە ئێراندا ناکات

لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوتدا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەمەریکا هیچ وەبەرهێنانێک لە ئێران ناکات.

سەرۆک ترامپ گوتی، ئێمە پێمان وایە ئەمە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەیە و "ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران خەریکە دەچێتە قۆناغی دووهەمەوە."

سەرۆک ترامپ جەختی لەوەش کردەوە بە پیی ئەم ڕێککەوتنە کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

ناوبراو لە کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت لە فەرەنسا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی بدات ئەوا " دۆزەخیان نیشان دەدرێت."